سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی لە سوریا ڕادەگەیەنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران، کوژرانی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی خوی لە سوریا ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی شوێنەکەی و چۆنیەتی کوژرانی دیاری بکات.
دەزگای فارسی ئێران ڕایگەیاندووە کە “یەکێک لە سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا کوژراوە و ناوی یەحیا ڕۆستەمییە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئاشکرا نەکراوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێبەری سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی ڕۆستەمی کوژراوە و ڕۆژی سێشەممە لە شارەکەی خۆی، بەهارستانی سەر بە پارێزگای تاران بە خاک دەسپێردرێت.