ئەستێرەیەکی ڕوسی : هالاند لە ڕیزی مێسی نییە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەلێکساندەر مۆستۆڤۆی ئەستێرەی ڕوسی جەختی لەوە کردەوە کە ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی لە ڕیزی لیۆنێل مێسی نییە هەرچەندە هالاند هەفتەی ڕابردوو وەک باشترین یاریزانی یوێفا دەستنیشانکرا.

بەڵام مۆستۆڤۆی رایگەیاند، هەمیشە پابەند دەبم بە بۆچونەکەمەوە، بۆ من مێسی یەکێکە لە یاریزانە زیرەکەکانی مێژوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام جیاوازی چییە ئەگەر باشترین بێت، پێموایە ئەنجامی دەنگدانەکە کاریگەری لەسەر دەرچونی مێسی لە ئەوروپا هەبووە، پێناچێت مێسی و ڕۆناڵدۆ لە لیستەکانی نازناوی باشترینەکاندا ببینینەوە.

لە کۆتاییدا رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ خەڵاتەکەی باڵۆن دۆر دەدەم بە مێسی، هەرچەندە هالاند باش بوو و سیتی هەموو شتێکی بردەوە، بەڵام هەرگیز هالاندم لە تەنیشت مێسی دانەناوە.