ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس
یانەی ئینتەر میامی بە ئەنجامی 3-1 لە لۆس ئەنجلۆس پاڵەوانی بەرگریکاری خولی تۆپی پێی پیشەگەری ئەمریکی بردەوە، لەو یارییەدا لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و بەشداری کرد لە بردنەوە هەروەها لە دوای هاتنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لە 11 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، ڕیزبەندی بێ دۆڕانی بۆ تیپەکەی درێژکردەوە، لە ڕیکۆردێکی یانەکاندا.
لە گێمی دووەمدا مێسی دوو ئەسیستی بۆ جۆردی ئەلبا هاوکارەکەی پێشووی بەرشەلۆنە و لیۆناردۆ کامپانا کرد، دوای ئەوەی لە خولەکی 14دا فاکوندۆ فاریاس گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد.
ئەمە دووەم سەرکەوتنە بۆ ئینتەر میامی لە سێ یاری خولەکەدا بەرامبەر یەک یەکسانبوون، ئەمەش دوای هاتنی مێسی لە مانگی تەمموزی رابردودا، کە سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەمریکی-مەکسیک. ئینتەر میامی هێشتا لە خولی ڕۆژهەڵات پێش کۆتاییدایە و لۆس ئەنجلۆس لە پلەی سێیەمی ڕۆژئاوادایە.