ئاگر رووبەرێکی بەرفراوان لە گوندەواری عەفرین دەسووتێنێت

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی بەشێکی زۆری ناوچەیەکی لە نزیک شارۆچکەی جندرێس لە گوندەواری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، سوتاند.

سەرچاوە خۆجێییەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی دەوروبەری گوندی تەتەران لە نزیک جندرێس لە گوندەواری عەفرین کەوتووەتەوە و زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاندووە و رووبەرێکی بەرفراوانی سوتاندووە کە بە نزیکەی 10 دۆنم مەزەندە دەکرێت و زیانی گەیاندووە بە سەدان درەخت.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای چەند کاتژمێرێک کارکردن ، بە بەکارهێنانی ئاو و شێوازی دابڕانی، ئاگرەکەیان کوژراندووەتەوە، ئەوەش بەهۆی سەختی زەوی ناوچەکە و دەستنەگەیشتن بە هەندێک شوێنی ئاگرەکە.گوندەواری عەفرین، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەسەر یەک، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکاندا کەوتەوە و رووبەرێکی زۆری لە ناوچەکە سووتاند.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد