بۆردومانی شەوانەی تورکیا بۆ سەر گوندەوارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
شەوی دووشەممە، بۆردومانی تورکیا چەند ناوچەیەکی لە گوندەوارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج و ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی کۆمەڵێک لە دانیشتووان.
شایەتحاڵەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، کاتژمێر 12 و 50 خولەکی بەیانی یەکەم گولەتۆپی تورکیا کەوتۆتە سەر گوندی تل جرنک لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی عامودا لە گوندەواری ڕۆژئاوای قامیشلۆ و مەودای تۆپبارانەکە فراوان بووە و گەیشتووەتە گوندی حەمدون لە هەمان گوندەوار.
بە وتەی هەمان شایەتحاڵ، ژمارەی گولەکان گەیشتووەتە 8 و یەکێکیان لە نزیک گەڕەکێکی نیشتەجێبوون لەسەر ڕێگای دەرباسیە-عامودا کەوتوەتەخوار، ئەمەش بووە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئەو گوندانەی کراونەتە ئامانج، بە وتەی هەمان شایەتحاڵ.
بەڵام تا ئێستا دانیشتوانی گوندی جرنک نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بە وتەی یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە.
بهپێی سهرچاوهیهكی سهربازیش، كاتژمێر 1:30 خولهكی شهوی رابردوو تۆپخانهكانی توركیا گوندی ئیبراهیمییهی سەر بە شارۆچکەی زرگانیان له باكووری حهسهكه بۆردومان كردووه.
ئەو سەرچاوەیە بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەو گوندانە بە 4 گولەی توركیا كراونەتە ئامانجی ، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبكەوێتەوە.
ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی چڕی فڕۆکەکانی چاودێری بەسەر ناوچە بەئامانجکراوەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ناوچەکانی سەر هێڵەکانی بەرکەوتن لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، پەرەسەندنی سەربازی توركیا بەخۆوە دەبینن.