رووسیا: ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دوو ئامانجمان لە حومس ئەنجامداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسێکی رووسی رایگەیاند کە ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دوو ئامانج لە پارێزگای حومسی سوریا ئەنجامداوە.

جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا، ڤادیم کولی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە ئاژانسە روسییەکان بڵاویانکردەوە، رایگەیاند، چوار فڕۆکەی شەڕکەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاسمانی سوریایان “داگیر” کردووە، کە ئەمەش بە گوتەی بەرپرسە رووسەکە “بەپێچەوانەی بنەماکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندن”ە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە ئەمریکییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دوو ئامانج لە پارێزگای حومس.

لەکاتێکدا ئەو بەرپرسە رووسییە لە بنکەی حمێمیم وردەکاریی لەسەر شوێنی وردی ئامانجەکە نەخستەڕوو، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەکاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی یەکشەممەدا لەلایەن چوار فڕۆکەوە (دوو فڕۆکەی ئێف 16 و دوو فڕۆکەی ئێف 35) لە ناوچەی تەنف هێرشەکە ئەنجام دراوە.

کۆلێت ئاماژەی بەوەشکرد، “کردەوەکان”ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشێلکردنی یاداشتنامە و پرەنسیپەکانی کەمکردنەوەی پەرەسەندنە لە باشووری سوریا کە لە 8ی تشرینی دووەمی 2017دا واژۆکراوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر