ئەنجوومەنی سەربازی گرێ سپی: هێرشەکانی ئۆپۆسیۆنی سوریا تێکشێندرا
رەقە – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی سەربازی گرێ سپی کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتە، رۆژی یەکشەممە 3\9\2023 رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە هێرشی لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک ئەنقەرە بۆ سەر رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا تێکبشکێنن.
هەر ئەمرۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر گوندەکانی شارۆچکەکانی زەرگان و تەل تەمر بەرپەرچ بدەنەوە و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەش زیاتر لە 12 چەکدار کوژراون.
ئەنجومەنەکەی گرێ سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “کاتژمێر 6:25 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە، گروپە چەکدارەکانی نزیک ئەنقەرە هێرشیان کردە سەر گوندی سەکیرۆ لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئەنجومەن توانیان رووبەرووی هێرشەکە ببنەوە، کە لە ئەنجامدا 5 چەکدار کوژران و هێرشبەرەکان ناچاربوون پاشەکشە بکەن.
ئەنجومەنەکە دەلێت، دوای نیوەرۆ جارێکی دیکە هێرشەکە دەستپێکرد، لەئەنجامدا دوو چەکدار کوژران و حەوت دیکەش برینداربوون.
ماوەی سێ رۆژ دەبێت، گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە درێژایی بەرەکانی مەنبج و عەین عیسا و گرێ سپی هێرش دەکەنەوە سەر ناوچەکانی هێزەکانی سوریا دیموکرات و پێکدادان روودەدات.