ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی: هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ناوچه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕێكی بێ كۆتایی په‌لكێش دەکات
قامشلۆ_نۆرس پرێس
ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی (ئه‌سه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له ناوچه‌كانی خۆسه‌ر “مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات و به‌ره‌و شه‌ڕێكی بێ كۆتایی په‌لكێشی ده‌كات.”
ئه‌مڕۆ بۆ دوه‌م رۆژ ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی له شاری ره‌قه كۆبونه‌وه‌ی به‌رفراوانی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی ناوخۆیی و هه‌رێمی تاوتوێكران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا (ئه‌سه‌ده) سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه به‌رفراوانه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه، “ململانێ له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمی و خۆجێییه‌كان له توانایدا كاره‌ساتی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌ربكه‌ون.”
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، “هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات و به‌ره‌و شه‌ڕێكی بێ كۆتایی په‌لكێشی ده‌كات له پێناو جێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و له سوریا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له بازنه‌ی ئه‌و پرۆژه عوسمانییه‌ی، كه به میساقی میللی ناسراوه بۆ دابڕاندنی به‌شێك له سوریا‌و لكاندنی به‌خۆیه‌وه.”
ئه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، “هیچ سه‌ره‌داوێك نییه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌هۆی سیاسه‌تی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان كه ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رژێمی سوریا كه دوره له چاره‌سه‌ری سیاسی و گۆڕینی دیموكراتی، ئه‌وه‌ش پرسه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ئاڵۆز كردوه.”
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌سه‌ده ئیدانه‌ی “ئه‌و كرده‌وه‌ی تیرۆركردنانه‌ی درۆنه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن” كردوه‌و هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل به “هه‌ڕه‌مه‌كی” وه‌سفكردوه.
باس له‌وه‌شكراوه، بێده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامی ده‌دات “جێی گومانه”.
ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا‌و وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانیه‌تی دژی داعش.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا راسپارده‌ی ئه‌وه كراوه پێشنیار و راسپارده بكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی كاری نوسینگه‌كانی ده‌سته‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌سه‌ده‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشنیاره‌كان به‌رزبكرێته‌وه تا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.