هەولێر – نۆرس پرێس
لە وەڵامی ئەو مانۆڕە هاوبەشانەی کە ئەمریکا و کۆریای باشوور ئەنجامی دەدەن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 3ی ئەیلوول، کۆریای باکوور مانۆڕێکی هاوشێوەی هێرشی ئەتۆمی ئەنجامدا.
سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای باشوور، رایگەیاند” لە 24 کاتژمێری رابردوودا، مانۆڕێک کە هاوشێوەی هێرشى ئەتۆمی بووە و لەنێویاندا دوو مووشەکی کروزی مەودای دوور کە دوو كڵاوەى ئەتۆمی ساختەیان هەڵگرتبوو، هەڵدراوە و تاقیکراوەتەوە.
هاوکات، لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی کۆریای باکور ئاماژە بۆ ئەوە کردووە، هێزی ئەتۆمی وڵاتەکە، بە هەموو شێوەیەک هەڵوێستی شەڕی خۆی بەهێزتر دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەنگ و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری.
مووشەکی کروزی کۆریای باکور، یەکێکە لەو موشەکانی ئەمریکا بە مەترسی لەسەر جیهان دەزانێت و موشەکەکە، لە دووری 1500 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانیان دەپێکێت و خێرایی پێنج هێندەی خێرایی دەنگ زیاترە.