ئۆکرانیا دەڵێ 22 درۆنی رووسیمان خستووەتە خوارەوە کە سەرجەمیان دروستکراوی ئێرانن

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزی ئاسمانییەکانی ئۆکراینا لە تێلیگرام رایانگەیاند، “شەوی 3ی ئەیلوول لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا رووسیا ژمارەیەک هێرشی درۆنی بە درۆنی ئێرانی جۆری شاهید 136/131 ئەنجامداوە”.

بەگوتەی هێزی ئاسمانی ئۆکراینا، رووسیا بە 25 درۆنی ئێرانی هێرشیان ئەنجامداوە، بەڵام ئەوان توانیویانە لەو ژمارەیە 22 درۆن لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئۆکرایناوە بخەنە خوارەوە.

دوای کۆتاییهاتنی رێککەوتنی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکراینا لە 17ی تەممووزی ئەمساڵ هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ سەر بەندەر و شاری ئۆدێسا لە باشووری ئۆکراینا زیادیانکردووە.

رۆژی 16ی ئاب، هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا باسیان لە هێرشێکی ئاسمانی رووسیا کرد بۆ سەر بەندەری ئۆدێسا و گوتیشیان کەوا 13 درۆنیان لەو هێرشەدا خستوونەتە خوارەوە.