میلیشیاکانی سەر بە تورکیا هێرشی زەمینی دەکەنە سەر گوندەواری تل تەمر

تل تەمر– نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، میلیشیاکانی ئۆپۆزسیۆنی لایەنگری ئەنقەرە هێرشێکی زەمینییان بۆ سەر گوندەکانی گوندەواری رۆژئاوای تل تەمر لە باکووری شاری حەسەکە دەستپێکرد.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی تل تەمر، سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرپەرچی هێرشێکیان دایەوە کە لەلایەن گروپە دڵسۆزەکانی سەر بە ئەنقەرەوە بۆ سەر گوندەکانی تەویلە و تل تەویل ئەلخەمسین لە گوندەواری رۆژئاوای تل تەمر ئەنجامیاندابوو.”

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێکدادان لەنێوان شەڕڤانانی ئەنجومەن و میلیشیاکاندا دروستبووە و تا ئێستاش بەردەوامە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و ماڵییەوە تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هەبێت.

هێرشەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو پێکدادانانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور رووبەڕووی بوونەتەوە دژ بە میلیشیاکانی دڵسۆز بۆ حکومەت، هەروەها هێرشی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر گوندەواری باکووری رۆژئاوای مەنبیج لە ماوەی دوو تۆژی رابردوودا.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: روبین عومەر