بەهۆی بۆردوومانێکی حکومەتی سوریاوە بۆ سەر شارۆچکەی هەجین لە دێرەزوور سێ کەس کوژران و چەندینی دیکە برینداربوون

دێرەزوور– نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، بەهۆی بۆردوومانی هاوەنەکانی هێزەکانی حکومەتەوە لە رۆژئاوای فورات، دوو ژن و منداڵێک گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، کە شارۆچکەی “هەجین”یان لە رۆژهەڵاتی فورات وگوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووریان کردە ئامانج ، لە رۆژهەڵاتی سوریا.

عەلی ئەلمونیف، دانیشتووی شارۆچکەی هەجین رایگەیاند، دوو گولـلە هاوەن بەر ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی “ئەلسەڵاح” لە رۆژئاوای هەجین، کە سەرچاوەکانیان لە چیای ئەلسالحیەوە بووە لە شارۆچکەی ئەلمجاودە، لە رڕۆژئاوای فورات، کە هێزەکانی حکومەت و گروپە پەیوەندیدارەکان لەوێ جێگیر کراون.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەی گولـلەکان بووە هۆی گیانلەدەستدانی “فاتیمە ئەلساڵەح” (25 ساڵ)، و “سامیا اللوحە” (40 ساڵ)، و منداڵێک بەناوی “ئەحمەد المونیف” (11 ساڵ)، بڕینداربوونی پیاوێکی بەساڵاچوو و 12 هاوڵاتی دیکە.

ئەلمونیف ئاماژەی بەوەدا کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی هەجین، هەروەها “دۆخیان زۆر ناجێگیرە”، ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپەکان لە خاڵەکانی گروپەکانی “دیفاع وەتەنی” و میلیشیای “ئەسود ئەلشەرقیە”ی سەر بە ئێرانەوە هاتوون، لە شارۆچکەی ئەلمەجەودە لە رۆژئاوای فورات.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا / عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان