حەسەکە.. سەرۆک و کەسانی دیاری هۆزەکان هۆشداری بە هۆزەکانی دێرەزوور دەدەن بۆ خۆبەدوورگرتن لە “ئاژاوەگێڕی”
حەسەکە – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، سەرۆک و کەسایەتییە دیارەکانی هۆز و عەشیرەتەکانی جەزیرێی رۆژئاوای کوردستان، ئەوەیان خستەڕوو کە هەندێک لایەنی دەرەکی ئەو دیمەنەی دێرەزوور “لە راگەیاندنەکاندا” وا دەردەبڕن کە ناکۆکی نێوان کورد وعەرەب بێت.
ئەمەش لە راگەێنرویکدا هات کە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکانی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و جەزیرێ، سەبارەت بەو رووداوانەی ئەم دواییە لە شاری دێرەزوور و گوندەوارەکانی روویانداوە ، لە ئەنجومەنی عەشیرەتی جبور، لە گوندی سلێمانی لە گوندەورای حەسەکە، رایانگەیاند.
راگەێنراوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزە کوردی و عەرەبی و نوێنەری پێکهاتەکانی دیکەی وەک ئێزیدی و سریانی و ئاشووری و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دیارترین هۆزەکانی عەرەبی ناوچەکە پێشکەش کرا.
لە راگەێنراوەکەدا ئاماژە بە بوونی “فیتنە”یەک کراوە، کە لەلایەن دەزگای “رژێمی سوریاوە” بە هەماهەنگی لەگەڵ “میلیشیا” ئێرانییەکان و گروپەکانی لایەنگرەکانی تورکیاوە ئەنجام دەدرێت و هەوڵ دەدەن ئەوەی لە دێرەزوور روودەدات وەک ناکۆکی نێوان “کورد وعەرەبی” ناوزەدی بکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە: “هەموو ئەوانەی روودەدەن، بە هەموو شێوەیەک دوورن لە داب و نەریتی هۆزەکانەوە، بەتایبەتی کە زۆرینەی ئەندامانی “هەسەدە” لە هۆزە عەرەبییەکان پێکهاتوون، و بەتایبەتتر هۆزەکانی دێرەزوور”.
سەرۆک و کەسایەتییە دیارەکان لە راگەێنراوەکەدا هاودەنگی خۆیان و داواکارییە رەواکانیان کە گەرەنتی ژیانێکی شایستە و سەلامەتیان بۆ دەکات لەگەڵ هۆزەکانی دێرەزوور، راگەیاندووە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە.