فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هێرشی ئاسمانی سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌ف ده‌كه‌ن
قامشلۆ-نۆرس پرێس
هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی پێداگری پۆڵایینی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ن به درۆن كرایه سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌ف.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له سایتی فه‌رمی ئۆپراسیۆنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه‌كراوه كه ئه‌و هێرشه هیچ به‌ركه‌وته‌و زیانێكی نه‌بوه.
هاوكات ستایشی هاوپه‌یمانی و هاوبه‌شه‌كانیان كراوه له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه.
عه‌قید جۆبۆچینۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، وتویه‌تی، :”متمانه‌مان هه‌یه به تواناكانمان بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان و هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی به‌و هێرشه ئاسمانییانه.”
باسی له‌وه‌شكردوه، كه رێكاره دژه‌كانیان كارایه.
له كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا ژه‌نه‌راڵ جۆن برینان، فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی ئۆپراسیۆنی پێداگری پۆڵایین باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و هێرشه گیانی سورییه‌كان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێرشی له‌و جۆره كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
بنكه‌ی ته‌نه‌ف 24 كلم له رۆژئاوای ده‌روازه‌ی وه‌لیده‌وه دوره‌و ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سوریا-ئوردن-عێراق و له ساڵی 2014وه دامه‌زراوه به مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.