سەرکردە رووسییەکان و عەڕابە ئێرانییەکان لە گەڵ عەشایەرەکان کۆدەبنەوە بۆ “چەکدارکردنیان” دژ بە “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

حەسەکە – نۆرس پرێس

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی رووسیا لە سوریا، جەنەڕاڵ ئیگۆر سمۆلی و سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی لە دێرەزوور، جەنەڕاڵ ئەندرێی، هەروەها عەڕابی ناونوسکردنی بۆ نێو ریزەکانی هێزەکانی ئێران، نەواف ئەلبەشیر، لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکان لە دێرەزوور کۆبووەوە بۆ “چەکدارکردنیان” لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دژی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) رایانگەیاندووە، پەرەی سەندووە و هەندێک سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور و بازرگانی ماددەی هۆشبەریشی گرتەوە و گۆڕدرا بۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ناوخۆیی و دەرەکی.

“هەسەدە” فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزووری لە کارەکەی دوورخستەوە و دواتر ئۆپەرسیۆنەکە وەرچەرخا بۆ شەڕ و پێکدادان لە لایەن شانەکانی حکومەتی سوریا و ئێرانەوە و هەوڵەکانی تورکیا بۆ سوودوەرگرتن لەو گرژییەی ئێستا، بە گوتەی “هەسەدە”.

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی ئاشتەوایی رووسیا لە شارۆچکەی “حەتلە” لە باکووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور بەڕێوەچوو و زۆرێک لە سەرکردە و کەسایەتیە دیارەکانی هۆزە عەرەبییەکان لە دێرەزوور ئامادەیبوون، لەنێویاندا رێکخەری ناوەندەکانی خۆڕادەستکردنەوە بە حکومەتی سوریا لە دێرەزوور، شێخ عبداللە الشلاش.

سەرچاوەیەک کە بەشداری کۆبوونەوەکە بوو بە نۆرس پرێسی راگەیاند، داوا له ئامادەبووان کراوە کەسوکار و شوینکەوتوانیان له گوندەواری رۆژهه ڵاتی دێرەزوور ئاڕاستەبکەن بۆ ئەوەی چەک هەڵگرن و ئاراستەیان بکەن بەرامبەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

پێشتریش، ئەکرەم مەحشووش، راوێژکاری هۆزی عەرەبی جبور، لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە گرژییەکانی  گوندەواری دێرەزوور، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئێران و رووسیا و حکومەتی سوریا کار بۆ چاندنی ناتەبایی دەکەن و خێڵەکانی بۆ هاندەدەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: مالین محەمەد