باروودۆخی کەرکووک ئاسایی بوویەوە و رێگای (کەرکووک – هەولێر) کرایەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەر شاری کەرکووک هەڵگیرا و رێگای سەرەکی نێوان کەرکووک – هەولێر کرایەوە و دۆخی شارەکە ئاسایی بوویەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە کەرکووکەوە بە نۆرس پرێسی راگەیاند کەوا قەدەغەی هاتوچۆ لە سەر شاری کەرکووک هەڵگیراوە و رێگای سەرەکی نێوان کەرکووک – هەولێر کراوەتەوە و دۆخی شارەکە ئاساییە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە هێزێکی زۆری ئەمنی لە گەڕەکە کوردییەکانی شاری کەرکووک بڵاوەیان پێکراوە و دۆخی گەڕەکەکانی دیکە ئاساییە.

دەربارەی ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ 2ی ئەیلول، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، تائێستا چوار خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە، گەتەبێژەکە هاواڵی کردنەوەی رێگەی (کەرکووک –هەولێر)ی پشتڕاستکردەوە.

ئێوارەی دوێنێ شەممە، دژ بە داخستنی رێگەی کەرکووک – هەولێر لەلایەن هەندێک عەرەب و تورکمانەوە، کە بە گوتەی شایەتحاڵەکان خەڵکی کەرکووک نین، و لە شارەکانی دیکەوە هێنرابوون بۆ ئەنجامدانی ناڕەزایی دژ بە هێنانەوەی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ شارەکە، بەشێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە خۆپێشاندانێکیان، هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک لە مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕەزایی خەڵکدا جیاکارییان کرد و وەڵامی خۆپێشاندەرانی کوردیان بە فیشەک دایەوە.