هەسەدە چەکدارێکی داعشی لە گوندەوارەکانی حەسەکە دەستگیرکرد

ڕەقە – نۆرس پرێس

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، هێزەکانی هەسەدە لە شارۆچکەیەکی باشوری حەسەکە ئەندامێکی ڕێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، یەکینەکانی دژەتیرۆر بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی دژە تیرۆر هەرێمی کوردستان، دوێنێ هەینی، ئەندامێکی داعشیان لە شارۆچکەی دەشیشە لە باشووری حەسەکە دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی ورد ئەنجامدراوە کە بەو هۆیەوە ئەو چەکدارە دەستگیرکراوە، هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ بەرەنگاربوونەوە و دەستگیرکردنی شانەکانی داعش و ئەو کەسانەیشی کە پێشێلی ئاسایشی گشتی لە دێرەزوور دەکەن دەستپێکردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەی بەوەدا، کە ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی و کۆنترۆڵی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.

هێزەکانی هەسەدە دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی ئەو چەکدارە دەستگیرکراوەدا گرتووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان