فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لەگوندەوارەکانی قامشلۆ دەکاتە ئامانج
قامشلۆ – نۆرس پرێس
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان لەسەر ڕێگای گرکی لەکی/مەعبدە و دیریک، لە گوندەوارەکانی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج.
سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا ئوتومبێلێکی جوری جێب لە چوارڕێیانی دۆگرکای کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها تا ئێستاش ژمارەی قوربانییەکان نەزانراوە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش هیچ لێدوانێکیان لەسەر ڕووداوەکە نەداوە.
تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیەوە بەردەوام خەڵکی سڤیل لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج.