ئەنقەرە بە فەرمی دەچێتە ناو هێڵی شەڕی دێرەزوورەوە
حەسەکە-نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە لە لێدوانێکی فەرمیدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی گۆرەپانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا شەوی هەینی، رایگەیاند، “بە نیگەرانییەوە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پێکدادانانە دەکەن کە لە گوندەوارەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا روودەدەن”.
ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات دژی شانەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی رایانگەیاند و دەرکردنی فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور گەشەی کرد و بوو بە شەرێک دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا و ئێران و هەوڵەکانی تورکیا بۆ سودوەرگرتن لە گرژییەکانی ئێستا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەرەکەی گەڕاندەوە بۆ نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)و ژمارەیەک چەکداری زۆرینە عەرەب کە پێشتر بەشێک بوون لێی داناوە، هەسەدەش دەڵێت: “ئەمانە پروپاگەندەی میدیایی ناڕاستن”.
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هەڵوێستی خۆیان “جێگیرە” بۆ پاراستنی ناوچەکە لەهەر رووبەرووبوونەوەیەک بۆ “بڵاوکردنەوەی فیتنە”، هاوکات هێزە بیانییەکانی تۆمەتبارکرد بە قۆستنەوەی پرۆسەی بەهێزکردنی ئاسایش لە دێرەزوور بە بڵاوکردنەوەی “پروپاگەندە”.