زیانەکان بەهۆی تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەوارەکانی ئەلحەسەکە
تەل تەمر-نۆرس پرێس
شەوی هەینی-شەممە، هێزەکانی تورکیا گوندێکیان لە گوندەواری رۆژئاوای تەل تەمر لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی سەربازی به نۆرس پرێسی وت “هێزەکانی تورکیا به چەکی قورس گوندی ئه لکوزێلیەی له گوندەواری رۆژئاوای تەل تەمریان کرده ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی بە زیانێکی زۆری ماددەی بەسەر ماڵی دانیشتوانی شارەکەدا کەوتەوە”.
گوندەوارەکانی شارۆچکەی تەل تەمر چەندین جار لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆردومان دەکرێت، بە تۆپخانە و گولە هاوەنی قورس.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی سەربازی، لەماوەی هەفتەی رابردوودا هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن چەند گوندێکیان بە تۆپخانە و چەکی قورس بۆردومانی چەند گوندێکیان کرد، لەوانە ئەلدەردەرا و قەرا شێخ عەلی لە گوندەواری تەل تەمر، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی تۆماربکەن.