هەولێر-ئینتەرنێت
کۆشکی سپی دەستی بە ئامادەکاریی کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەوڵانەی دەدرێت، بۆ ئەگەری دادگاییکردنی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەلایەن حزبی کۆمارییەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگاداری کۆشکی سپی بە تۆڕی هەواڵی ئین بی سی نیوزی ئەمریکای راگەیاندووە، ئیدارەی جۆ بایدن، نزیکەی 20 پارێزەر و یاریدەدەری یاسایی و کارمەندی بواری پەیوەندییەکانی کۆکردووەتەوە، بۆ سەرکردایەتیکردنی وەڵامێکی بەهێز، لەدژی ئەو لێکۆڵینەوانەی، کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەستیاپێکردووە، بۆ بەرکەنارکردنی جۆ بایدن لە پۆستی سەرۆکایەتی.
بەگوتەی سەرچاوەکەى کۆشکی سپی، ماوەی هەشت مانگە هەوڵەکان بەو ئاراستەیە دەستپێکردووە، وەک بەشێک لەوەڵامدانەوەی کۆمارییەکان.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لەمانگی ئابی رابردووەوە، پرۆژە بڕیارێکی پێشکەشکردووە، سەبارەت بە لێپرسینەوە لە بایدن، پەیوەست بەهەندێک تاوانی مەترسیدار و سەرپێچیکردن.
ژمارەیەک ئەندامی کۆمارییەکانیش لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن، بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ بەرکەنارکردن و لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا.
ئەوە لەکاتێکدایە، کۆمارییەکان ژمارەیەک کاری هانتەر بایدنی کوڕی جۆ بایدن، دەیانەوێت بایدن دادگایی بکەن.