دوای شه‌ش ساڵ ئازادكردنی له داعش، دانیشتوانی منبج ترس له توركیا دایگرتون
منبج-نۆرس پرێس
عه‌لی عه‌بدی 40 ساڵ، دانیشتوی شاری منبجه له باكوری سوریا، كه ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی-یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بڕێت.
عه‌بدی له‌وه ده‌ترسێت جارێكی تر ئاواره ببێته‌وه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه.
ئه‌و ترسه، هاوكاته له‌گه‌ڵ شه‌شه‌مین ساڵیادی ئازادكردنی منبج له ژێر ده‌ستی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)وه به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر منبج هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردومانی نیمچه رۆژانه‌ی درۆنه‌كانیان، ئه‌وه‌ش ترس و بیمی له دڵی دانیشتوانی شاره‌كه دروستكردوه.
عه‌بدی ده‌ڵێت، سه‌رباری ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی شاره‌كه هه‌یه‌تی، به‌ڵام هه‌میشه كۆڵ و باری ئاواره‌ییمان ئاماده‌یه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاوه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
له ئێستادا له منبج جوڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كان وه‌ك مۆته‌كه سه‌ردڵی دانیشتوانه‌كه‌ی گرتوه.
بوشرا محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 38 ساڵ ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات، دۆخی بژێوی و مرۆیی خه‌ڵك خراپ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئاواره‌بونی لێبكه‌وێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، توركیا له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریاوه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی بدات به سیناریۆی ئاواره‌كردنی سورییه‌كان ئه‌وه‌ش له رێی پشتیوانیكردنی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه كه جۆره‌ها كرده‌ی كوشتن و توندوتیژییان ده‌رهه‌ق به سورییه‌كان ئه‌نجامداوه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هێرش، دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكوری سوریا داوا له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن له دۆسیه‌ی سوریادا كاران، به‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كان بگرن و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان لێ دوربخه‌نه‌وه.