سەرچاوە مەیدانییەکان:شانەکانی داعش لە بیابانی سوریاوە بەرەو رۆژهەڵاتی فورات رێدەکەن
دێرەزوور- نۆرس پرێس
سەرچاوە تایبەتەکان لە گوندەوارەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەمرۆ شەممە رایانگەیاند کە دەیان ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” کە لە دوای شکستی رێکخراوەکە بە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە دوایین قەڵای خۆیدا خۆیان حەشاردابوو لە باغۆز، چووبووە ناو ئەو گروپە چەکدارانەی کە خاڵەکانیان کردبووە ئامانج.
سەرچاوەکان بۆ نۆرس پرێس ئاماژەیان بەوەکردووە، “شانەکانیان پلانیان هەیە بارەگاکە بکەنە ئامانج و هەوڵی تێکدان و سووتاندنی دۆخەکە بدەن لەرووی سەربازییەوە و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە دەدەن.”
سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردەوە کە لە نێو ئەو ئەندامانی رێکخراوەدا کە لە ناو گروپە چەکدارەکاندا ئامادەن ئەوانە هەن کە لە زیندانەکانی ئێس دی ئێف بوون، و دوای کۆتاییهاتنی حوکمرانییەکەیان و لە رێگەی نێوەندگیریی خێڵەکییەوە گەراونەتەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان، بۆ ئەوەی ئەمرۆ بە هەڵگرتنی چەکەکانیان لە هەوڵێکدا دووبارە بگەڕێنەوە.
شایەتحاڵان رایانگەیاندووە، ئەندامانی داعش بە رۆژی رووناک لە نێو گوند و شارۆچکەکانی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزووردا دەسورانەوە و لە ترسی هەر هێرشێک بەرەو بیابان دەرۆیشتن، ئەمە جگە لە ئەندامانی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن.