هەسەدە قەدەغەی هاتوچۆ لەگوندەوارەکانی دێرەزوور ڕادەگەیەنێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

ڕۆژی هەینی، هێزەکانی سوریای دیموکرات قەدەغەی هاتووچۆی لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری ڕاگەیاند، کە سبەی بەیانی ڕۆژی شەممە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی  هەسەدە بڵاوکراوەتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە ئەمنییەی کە گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور پێیدا تێدەپەڕێت، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی سوریا و شانەکانی داعش، ناکۆکی لە ناوچەکە دروست دەکەن و هەوڵی ڕاکێشانی خەڵکی سڤیل دەدەن بۆ ناو پلانەکانیان.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریاندا قەدەغەی هاتووچۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزوور ڕابگەیەنن، کە لە کاتژمێر پێنجی بەیانیەوە دەست پێدەکات، واتا سبەی شەممە ٢ی ئەیلول و بۆ ماوەی  48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی ئەم ڕێوشوێنانەوە هەوڵدەدەن ژیان و ماڵی دانیشتووان لە تێکدانی گرووپە چەکدارەکان و گرووپە دزەپێکراوەکان بپارێزێت و ڕێگری بکەن لەوەی لەناو دانیشتوانی مەدەنیدا خۆیان بشارنەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی