هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لە بڕیارەكەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق كرد بۆ سزادان و زیندانیكردنی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە كوشتنی ستیڤن ترۆل هاوڵاتی ئەمریكی لە بەغدا.
نوسینگەی ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشوازی لە بڕیارەكەی دادگای عێراق دەكەین بۆ سزادان و زیندانیكردنی ژمارەیەك تۆمەتبار و سزادانیان بە تۆمەتی تیرۆر كە پەیوەندیان بە كوشتنی ستیڤن ترۆل هاوڵاتی ئەمریكیەوە هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە هەموو ئەوانەی کەبەرپرسن لەم تیرۆرە دڕندانە و بە ئەنقەستەی (تڕۆڵ) ڕووبەڕووی دادپەروەری و لێپرسینەوە ببنەوە، هیواشی دەربڕی كە ئەم بڕیارە دادپەروەری بۆ بنەماڵەی ترۆل بگەیەنێت. دوێنێ پێنجشەممە دادگای كەرخ لە بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئێرانییەك و چوار عێراقیدا سەپاند بەهۆی كوشتنی هاوڵاتییەكی ئەمریكی بەناوی ستیڤن تروێڵ، كە لە مانگی 11 سالی 2022 لە شەقامێكی بەغدا تەقەی لێكرابوو.