تەحریر شام هەڵمەتێکی دەستگیرکردن ئەنجام دەدات

ئیدلیب – نۆرس پرێس

رۆژی هەینی 3 کەس بەهۆی تۆپباران و مووشەک لە چەند شوێنێکی لە گوندەوارەکانی باشووری ئیدلیب کرانە ئامانج، توپبارانەکان هاوکات بوون لەگەڵ تۆپبارانەکانی تۆپخانەکانی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر پێگەکانی دیمەشق، لە گوندەوارەکانی لازقیە و ڕۆژهەڵاتی ئیدلیب.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، بەتۆپ و موشەک بۆردومانی شوێنەکانی دەوروبەری شارۆچکەی ئەلبارا و گوندەکانی ئەلمەجدەلییە و مەوزورەت و فەتیرەت و کنسەفرە  لە باشووری ئیدلیب ئەنجامدا کە تێیدا 3 هاوڵاتی مەدەنی لە فەتیرەت و کنسەفرە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری پزیشکی ئیحسیم لە باشووری ئیدلیب.

 سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە، تۆپبارانەکە هاوکات بووە لەگەڵ تۆپبارانەکانی دەستەی تەحریر شام بۆ سەر پێگەکانی حکومەتی دیمەشق، لە تلەت مەلیک و تلەت ئەلکەبانا لە باکووری لازقیە.

لە لایەکی دیکەدا، ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی گشتی دەستەی تەحریر شام، هەڵمەتێکی ئەمنیان بۆ دەستگیرکردنی 4 کەسی ڕاگەیاند، لە کەمپی کللی لە باکوری ئیدلیب بە تۆمەتی هاندانی خەلک.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، لەژێر ڕۆشنایی ڕەتنەکردنەوەی هیچ زانیارییەک بە کەسوکارەکانیان سەبارەت بە وردەکاریی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان، دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی ئەمنی (107) لە شاری ئیدلیب.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوە: سەعەد یازچی