ژوری وەرزشی -نۆرس پرێس
یانەی ئیتیحادی سعوودی 190 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە یانەی لیڤەرپوول کرد بۆ گواستەنەوەی سەڵاح
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ئەمڕۆ هەینی، لیڤەرپوول پێشنیارێکی گەورەی 150 ملیۆن پاوەندی کە دەکاتە 190 ملیۆن دۆلاری یانەی ئیتیحادی سعودی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی محەممەد سەڵاحی هێرشبەری میسری لەخۆبگرێت.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەم دواییە ناوی سەڵاح پەیوەست بووە بە دەنگۆی ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی بەریتانی، بی ئەی میدیا، ڕۆژی هەینی ئۆفەرێکی زارەکی پێشکەش بە فیدراسیۆنەکە کرا، بەڵام دەستبەجێ ڕەتکرایەوە، لیڤەرپوڵیش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هیچ نیازێکی نییە ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بابەتەکەی یەکلایی کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆفەرەکە پێشوەختە بەهای 100 ملیۆن پاوەند بووە، لەگەڵ زیادکردنی 50 ملیۆن پاوەند.
ڕاهێنەری ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی یۆرگن کلۆپ، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئەگەری جێهێشتنی سەڵاح لە لیڤەرپوول دەکەن.
ساڵی ڕابردوو سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ سێ وەرزی دیکە درێژکردەوە، بریکارەکەی سەرەتای مانگی ڕابردوو پشتڕاستی کردەوە کە ئەستێرە میسرییەکە بەنیازی جێهێشتنی ئەنفێڵد نییە.
پێشتر لیڤەرپوول لەم هاوینەدا دوو یاریزانی لەدەستدابوو بەرامبەر خولی سعودیە، کاپتنەکەی جۆردن هێندێرسۆن و فابینیۆی بەڕازیلی بە ڕێککەوت ڕوویان لە ئیتیفاق و ئیتیحاد کرد، لە کاتێکدا ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی بەڕازیلی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی “سوورەکان” ڕووی لە یانەی ئەهلی کرد.