گه‌ڕانێكی هاوبه‌شی روسیاو توركیا لە کوبانێ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

كوبانێ- نۆرس پرێس

ئه‌و گه‌ڕانه‌ هاوبه‌شه‌ی‌ روسیاو توركیا، كه‌ بڕیاربو ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ گونده‌واری كوبانێ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌ مه‌به‌ستی چاودێری ئاگربڕی ساڵی 2019 روسیاو توركیا گه‌ڕانی هاوبه‌ش له‌ هێڵه‌كانی ئاگربڕ ئه‌نجامده‌ده‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لایه‌نی توركی پێشێلكاری رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌كات.

له‌ 1ی‌ ئابی رابوردو روسیاو توركیا 108هه‌مین گه‌ڕانیان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا، رۆژی دوشه‌ممه‌ی‌ رابوردوش كه‌ وا بڕیاربو گه‌ڕانێكی تر ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن روسیاوه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ دو فڕۆكه‌ی‌ روسی به‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا فڕین، ئۆتۆمۆبێله‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش نه‌گه‌شتنه‌ خاڵی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا، كه‌ له‌ گوندی ئاشمه‌، 22 كلم له‌ رۆژئاوای كوبانێ، ده‌ستپێده‌كات.

ئاماده‌كردن: فه‌تاح عیسا – داڕشتنه‌وه‌: مه‌لا حه‌مید