باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سوریا بەردەوامی هاوبەشییان لە گەڵ “هەسەدە” دووپاتکردەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەو پێنجشەممە/هەینی، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دیمەشق، بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە سوریا دووپاتکردەوە.

رووپەڕی باڵیۆزخانەکە لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، “واشنتۆن پاڵپشتی لە هەوڵە بەردەوامەکان دەکات بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە و دەستەبەرکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو سەرجەم گەلانی ناوچەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە قووڵی نیگەرانە” لە توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی دێرەزوور، داوای کەمکردنەوەی توندوتیژی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆخەکە دەکات.

لە کاتێکی پێشتری ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەدا، سوپای ئەمریکا بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دژی “داعش” نوێکردەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش