گیانلەدەستدانی پێنج منداڵ بە هۆی هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە تورکیاوە بۆ سەر گوندەواری مەنبیج
مەنبیج – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە هێرشێکی میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادا بۆ سەر گوندەواری مەنبیج لە رۆژئاوای کوردستان پێنج منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازی مەنبیج رایگەیاند، که هێرشێکی میلیشیا چەکدارەکانیان بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی گوندەواری باکوور و رۆژئاوای مه نبیج بەرپەرچداوەتەوە.
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە رێگەی روپەڕی خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، رایگەیاند، گروپە لایەنگرەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی دزەکردندا بۆ ناو گوندی ئەلموحسینلی لە باکووری مەنبەج، پێنج منداڵیان شەهید کردووە.
ئەنجوومەنی سەربازی مەنبیج رایگەیاند، گوندە سنوورییەکانی تەنیشت میحوەرەکە، جموجوڵی ئاوارەبوونیان بەرەو ناوچە ئارامەکان بەخۆوەبینی، راشیانگەیاند کە لە کاتێکی دواتردا وردەکارییەکانی هێرشەکە بڵاودەکەنەوە.
هێرش بۆ سەر مەنبیج هاوکاتە لەگەڵ هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور، کە سەرچاوە ئەمنی و مەیدانییەکانی بانۆرس پرێس رایانگەیاند، کەوا ئاسایشی سەربازی حکومەتی دیمەشق لە پشت ئەو هێرشانەوەن. ئامادەکردنی: فادی ئەلحسێن – داڕشتنەوەی: عەگید مشمش