هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندی خۆی دووپاتدەکاتەوە لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی بەرگری سوریا بۆ تێکشکاندنی “داعش”

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی بەرگری لە سوریا بۆ شکستپێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دووپاتکردەوە.

راگەینراوێکی فەرماندەیی ناوەندی کە درەنگانی ئێوارەی دوێنێ بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە “پابەندبوونی خۆیان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی بەرگری سوریا لە شکستی بەردەوامی داعش دووپاتدەکەنەوە”.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە چاودێری وردی رووداوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا و هێشتا کاری لەپێشینەیان لەگەڵ هێزەکانی بەرگری سوریا، دەستەبەرکردنی شکستی هەمیشەیی “داعش”ە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

روونیشیانکردەوە، لادان لەم کارە گرنگە لە رووبەڕووبوونەوەی “داعش”دا، دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و مەترسی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوەکە زیاد دەکات.

ئاماژەشیان بەوەکرد، دەبێت توندوتیژییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بوەستێنرێت و هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری لەو ناوچەیە بکەونەوەگەڕ.

لە کۆتایی راگەینراوەکەدا، جەختیان لە ئامادەیاین کردەوە بۆ راوێژکاری و هاوکاریکردن و بەهێزکردنی هێزە هاوبەشەکانیان “هەسەدە”  لە شکستی بەردەوامی داعشدا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی