ئیداره‌ی كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هۆشداری ده‌ده‌ن له به‌رزبونه‌وه‌ی توندوتیژی له كه‌مپی هۆل
حه‌سه‌كه-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئیداره‌ی كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هۆشدارییان دا له په‌ره‌سه‌ندنی كرده‌وه‌كانی توندوتیژی له كه‌مپی هۆل، (رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه).
جیهان حه‌نان، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی كه‌مپی هۆل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زیادبونی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌مپه‌كه دروستكردوه، به‌تایبه‌ت كه له‌و كه‌مپه‌دا زۆرێك له شانه‌كانی داعش بونیان هه‌یه.
حه‌نان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كه‌مپه‌كه‌دا كه 55 هه‌زار كه‌سی ده‌ژی و زۆرێكیان ژن و منداڵی داعشن، حاڵه‌ته‌كانی كوشتن زیادیانكردوه به تایبه‌ت له ناو عێراقییه‌كاندا.
هاوكات توركیای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست ده‌یه‌وێت گرژی له ناوچه‌كه دروستبكات له رێی درۆنه‌كان و تێكدانی سه‌قامگیرییه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له كه‌مپی هۆل گه‌شتوه‌ته 31 حاڵه‌ت و له رێی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی تیژه‌وه ئه‌نجامدراون، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ نۆرس پرێس ئاشكرایكرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كان باس له‌وه‌شكرا، خێزانی چه‌كداره‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل، چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی له‌بارن بۆ سه‌رله‌نوێ زیندوكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه، هه‌ر پشێوییه‌كیش له ناوچه‌كه روبدات ره‌وتی كاركردنیان به‌و ئاراسته‌یه خێرا ده‌كات.
هاوكات دا‌واشیان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆییه‌كان كرد، ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی ناوچه‌كه له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توركیادا كه ببێته هۆی “زیندوكردنه‌وه‌ی شانه نوستوه‌كان” رابپه‌ڕێنن.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.