هەسەدە دزەکردنی گرووپە چەکدارەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات ڕادەگەیەنێت

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان لە ڕۆژئاوای فوراتەوە دزەیان کردووەتە ناو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی  دێرەزوور.

هێزەکانی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، رێوشوێنی زیاتر دەگرنەبەر بۆ بەدواداچوونی گرووپە چەکدارەکان کە لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری فوراتەوە دزەیان کردووەتە ناو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گرووپانە دەستیانکرد بەخو کۆکردنەوە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی هەسەدە لە گوندەکانی  ڕۆژهەڵات، هەروەها ئێوارەی دوینێ دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا چەک و یارمەتیان بۆ رەوانەکردووە  بۆ ئەوەی ببنە هۆی ناکۆکی و هەڕەشە بۆ سەر کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە.

هەسەدە داوای لە هەموو دانیشتووانی ناوچە کردووە کە گوێ بەو کەسانە نەدەن ئەوانەی کە فیتنە دەکەن، چونکە تەنها سوودی بۆ ئەو لایەنە دەرەکیانە دەبێت کە لە ناوچەکەدا لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی چالاکییەکانی شانە تیرۆریستییەکان.

دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی ئاسایش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور، بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان لە بەدواداچوون بۆ ئەندامانی رێکخراوی داعش، بەتایبەتی ئەوانەی کە دزە دەکەن بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای فورات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی