نرخی لیرەی سوریی بەرامبەر بە دۆلار بۆ ئەمرۆ بەرزبووەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی لیرەی سوریی بەرزبوونەوەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 13 هەزار و 200 لیرە، لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا.

بانکی ناوەندیی سوریا لە بازاری حەواڵە و ئاڵوگۆڕی سەرلەبەیانی ئەمڕۆدا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە 10 هەزار و 700 لیرەوە بۆ 10 هەزار و 600 لیرە بۆ هەر دۆلارێک کەمکردەوە، بە بەرزبوونەوەی نرخی سەد لیرە.

بەگوێرەی کاشێرەکان بۆ نۆرس پرێس، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامشلۆ بە 13 هەزار و 500 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 200 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”، لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 12 هەزار و 900 کڕین و 13 هەزار و 100 فرۆش و لە حەسەکە و ئیدلبیش گەیشتووەتە 13 هەزار و 400 لیرە فرۆشراو، 13 هەزار و 300 لیرە کڕین.

لە شاری حەلەب نرخی دۆلار بۆ فرۆشتن گەیشتە 13 هەزار و 150 لیرە و بۆ کڕینیش 12 هەزار و 950 لیرە.