زریانێکی بەهێز رووی لە فلۆریدا کردووە

هەولێر – نۆرس پرێس

زریانی ئیدالیا بە پلەی چوار گەیشتە ویلایەتی فلۆریدا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشداریاندایە ژمارەیەک ناوچەی ئەو ویلایەتە چۆڵبکرێت بەهۆی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی هەندێک ناوچری ویلایەتەکە.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی زریانەکە و بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاکان فەرمانی چۆڵکردنی بەرفراوانیان دەرکردووە.

هەرچەندە هیچ هەواڵێکی دەستبەجێ لەبارەی مردنەوە نەبووە، بەڵام بەرپرسانی ویلایەتی فلۆریدا هۆشدارییان دا لەوەی کە دەکرێت ماوەیەک بخایەنێت بۆ گەیشتن بەو ناوچە دوورەدەستانەی کە بەهۆی کەوتنە

بەگوێرەی سەنتەری زریانی مەیامی ئەمریکی، رۆژی سێشەممە زریانەکە پلەی دوو بووە و خێرایی با 177 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام ئێستا توندیی زریانەکە بەهێزتر بووە بۆ 209 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و گۆڕاوە بۆ پلەی چوار.

رۆن دی سانتێس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا، داوای لە هاوڵاتییانی ویلایەتەکەی کردووە، تاوەکو ناوچە نزمەکان بەجێبهێڵن و خۆیان لە زریانەکە بپارێزن.

زریانەکەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، وڵاتی ئەڵمانیاش بە دۆخێکی سەختی کەشوهەوادا تێپەڕدەبێت، زریانێکی بەهێز ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

بەهۆی زریانەکەی ئەڵمانیا، تاوەکو ئێستا 12 هاوڵاتی برینداربوون و ژمارەیەک خانوو و باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە.