قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی 23 توشبوی نوێی به كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌وپێیه‌ش، كۆی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆ گه‌شته 38921 كه‌س.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان 12 پیاو 11 ژنن و به‌سه‌ر شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌و قامشلۆ و دێرك و رەققە-دا دابه‌شبون.
ده‌سته‌كه هیچ حاڵه‌تی باشبونه‌وه‌ی رانەگەیاندوهو و ژماره‌ی كۆی باشبوهكان گه‌شته 2568 كه‌س.
ژماره‌ی مردنیش به‌و ڤایرۆسه له هه‌فته‌ی رابوردوه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه كه 1578 كه‌س بووە.