پێنچ چەکداری هەسەدە لە گوندەوارەکانی دێرەزوور گیانیان لە دەستدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕایانگەیاند، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەم دواییە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری دێرەزوور دەستیانپێکردووە 5 لە چەکدارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری گوندەوارەکانی دێرەزوور دەستپێکردووە، بۆ پاککردنەوەی ئەو شتانەی کە لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و قاچاخچییەکانی ماددە هۆشبەرەکان بەجێماوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج چەکداری هێزەکانی هەسەدە شەهیدبوون، ئەمەش لە دوای خۆڕاگرییەکی زۆر لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی داعش، هەروەها لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانبارانی قاچاخچییەکان و سەرپێچیکارانی یاسا.
ڕوونیشیکردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای بانگەوازی شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە هاتووە، ئەویش لە دوای زیادبوونی چالاکیەکانی ڕێکخراوی داعش و قاچاخچێتی و هێرشکردنە سەر دانیشتوان و تێکدانی ئاسایشی گشتی لەو ناوچانەدا.