ژوری وەرزشی – نۆرس پرێس
هەواڵەکان ئاشکرایان کردووە کە یانەی چێڵسی ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی بۆ ماوەی یەک وەرز پێشکەش بە رۆمای ئیتالیا بکات.
ڕۆما 8 ملیۆن پاوەند دەدات بۆ وەرگرتنی لۆکاکۆ بە خواستن، ئەمەش ڕەنگە چارەسەرێک بێت بۆ ئەو ناکۆکییانەی کە لە نێوان یاریزانەکە و بلوزدا لە ئارادایە.
هەواڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، گرێبەستەکە هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە کە ڕۆما پابەند بکات بە کڕینی ئەو یاریزانە دوای کۆتایی هاتنی خولەکە.
جێی باسە، لۆکاکۆ لە ساڵی 2021 بە گرێبەستێکی 97 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند پەیوەندی بە یانەی چێڵسیەوە کردبوو، بەڵام لە خولی ئینگلیزی تەنها 8 گۆڵی تۆمارکردبوو، پێش ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە گرێبەستێکی خواستن ڕوو بکاتە ئینتەرمیلان.