هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کوژرانی سێ چەکداری ڕێکخراوی داعشی لە هێرشێکی فڕۆکەکانی ئێف 16 لە شاری سەلاحەدینی ناوەندی عێراق ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکاندا هاتووە کە هێزەکانی ئاسمانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف 16 هێرشێکی سەرکەوتوانە لە ناوچەی عەیس لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامداوە، مەفرەزەیەکی تیرۆریستانی داعش کراوەتە ئامانج و سێ چەکداریان کۆشتوە و چوار تونێلی ڕێکخراوەکەش خاپوورکران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ناوچەکە لەڕووی جوگرافییەوە ئالۆزە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی مۆڵگەکانی داعش تاوەکو بەتەواوی لەناودەبرێن.