له‌سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا 52 پزیشكی ئه‌مریكی زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌یان له‌باره‌ی ئه‌م په‌تایه بڵاوکردۆتەوە
هەولێر-نۆرس پرێس
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، 52 پزیشكی ئه‌مریكی زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌یان له‌باره‌ی ئه‌م په‌تایه و ڤاكسین له پێگه‌كانی سۆشیال‌میدیا به فراوانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو، “ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، له‌ساڵی 2025 گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
توێژه‌ری پزیشكی ساهانا سۆلی لە زانكۆی ماساچوستس ئه‌مهێرستی ئه‌مریكی ئاماژه بەوەدەکات، به‌شێك له پزیشكانی ئه‌مریكی زانیاری چه‌واشه‌كارانه‌یان له‌باره‌ی ڤاكسین و چاره‌سه‌رییه‌كانی كۆرۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان بریتین له‌وه‌ی كه ڤاكسین ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی، تێكچوونی كۆئه‌ندامی به‌رگری، شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی درێژخایه‌ن له‌ناو منداڵدا.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، تاكو هاتنی 2025 گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
راپۆرته‌كه‌ی سۆلی و تیمه‌كه‌ی، هۆكاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه به‌هۆیه پزیشكان له رووی بازرگانییه‌وه سوودمه‌ند بوون و له ئێستاشدا ئه‌و زانیارییانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاده‌برێن.
به گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان تاكو ساڵی 2023 زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌مریكی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە ساڵی 2020 به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باری لەناکاوی تەندروستی لەسەرانسەری جیهان راگەیاند و هەر زوو وڵاتان سنوورەکانیان داخست و کەرەنتینەی سەرتاسەرییان راگەیاند، بە شێوەیەک کە جیهان بەخۆییەوە نەیبینیبوو.
زیاد لە حەوت ملیۆن کەس تاکو ئێستا لە سەرانسەری جهیاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەڵام بەرپرسانی رێکخراوەکە پێیان وایە ئەو ژمارەیە نزیکەی 20 ملیۆن دەبێت.