رووسیا: دووبارە فرۆکەکانی ئەمریکا پێشێلکارییان لە ئاسمانی سوریا ئەنجامداوە

دیمەشق- نۆرس پرێس

رووسیا دەلێت، فرۆکە شەرکەر و درۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 16 پێشێلکاری ئاسمانی ئاسمانیان لە سوریا لە ناوچەی تەنف لە سێگۆشەی سنوری نێوان سوریا – عێراق – ئوردون ئەنجامداوە.

ڤادیم کۆلێت، جێگری سەرۆکی سەنتەری ئاشتەوایی رووسیا لە سوریا رایگەیاند، “پێشێلکارییەکان” لەلایەن شەش فرۆکەی جەنگی ئێف-35 و شەش فرۆکەی جەنگی ئێف-16 و دوو فرۆکەی شەڕکەری تایفون و دوو فرۆکەی ئێم کیو1C تۆمارکراون.

کۆلێت گوتی: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە دروستکردنی دۆخی مەترسیدار لە ئاسمانی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاودێریکردنی پابەندبوون بە وەستاندنی شەر و پێکدادانەکانی نێوان لایەنە شەرکەرەکان بەردەوامە و توانیانە 10 هێرشی بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلب بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچەی “کەمکردنەوەی توندوتیژی” تۆمار بکەن.