هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشە ئاسمانیەکەی سەر بنکەی “تەنەف” بە دوژمنکارانە ناودەبات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی “توانای پۆڵاین” ی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشی چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە دەوروبەری سەربازگەی تەنف، 24 کم رۆژئاوای دەروازەی ئەلوەلید لە سێگۆشەی سوریا-عێراق-ئۆردن، کارێکی “دوژمنکارانەیە”.
ئەمەش لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە “سوپای مغاویر ئەلسەورە” ڕێگریان لە یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە کردووە و درۆنەکەشیان تەقاندوەتەوە، کە لە نزیک کاتژمێر شەشی بەیانی هێرشیان کردە سەر.
جۆن برینان، فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، رایگەیاند کە ئەمجۆرە کردەوانە ژیانی سوریەکان دەخەنە مەترسییەوە.
برێنان پێیوابوو کە ئەم جۆرە هەوڵانە “هەوڵە گەورەکان بۆ لەناوبردنی داعش” تێکدەدەن.
فەرماندەکە وتی وەڵامیان دەبێت و ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر..
لە ساڵی 2014 دا بنکەی تەنف بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دامەزرا، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە عێراق و شام.