برینداربوونی سێ هاوڵاتیی سڤیل بە گولـلەی هەڕەمەکی لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، سێ هاووڵاتیی سڤیل بە گولـلەی هەڕەمەکی بریندار بوون، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەواری دێرەزوور رایانگەیاندبوو.
لە دوایین راگەێنراوی هەسەدەدا هاتووە کە هێزەکانیان “بە توندی” مامەڵە لەگەڵ “کارە تاوانکارییە خوازراوەکان دەکەن کە بەشدارن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و سوودمەندبوون لە قاچاخچێتی چەک لە شارۆچکەی ئەلعەزبا”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکەن.
هاوڵاتیی (عەلی ئەلقەرەنی، تەمەن 50 ساڵ) بە گولـلەی هەڕەمەکی برینداربوو، بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کە کاروانێکی “هەسەدە”ی کردە ئامانج لە ناوەندی شارۆچکەی ئەلتەیانە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
ئەلقەرەنی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە شاری ئەلتەیەنە، بە گوتەی شایەتحاڵان، “لە دۆخێکی تەندروستی زۆر ناجێگیردایە” .
دوێنێ “هەسەدە” رایگەیاند، سێ ئەندامی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان دەستگیرکردووە، کە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی هێزەکانیان لەسەر رێگای بەیەکگەیشتنی شارۆچکەکانی ئەلسور و مەرکەدە لە گوندەواری دێرەزوور.
لە شارۆچکەی دیبانیش، گەنجێک بەناوی (عەلی نووەیسر، تەمەن 19 ساڵ)، بە گولـلەی هەڕەمەکیی بریندار بووە، کە بەر سنگی کەوتووە، بە گوتەی شایەتحاڵێکی دانیشتووی شارۆچکەکە، بە ناوی تەها ئەلحەمەد.
ئەلحەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، “نووەیسر” گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیبان و “لە دۆخێکی تەندروستی زۆر ناجێگیر”دایە، راشیگەیاند کە قوربانییەکە سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی و سەربازی نییە، هاوڵاتییەکی ئاوارەی رۆژئاوای رووباری فوراتە، کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتدایە.
لە گرانیچیش، لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، گەنجێک بە ناوی (ئیبراهیم عەبدولحەی21 ساڵ)، لە کاتێکدا لە سەربانی ماڵەکەیدا بووە، بە گولـلەی هەڕەمەکی لە شانیدا بریندارکرا.
“هەسەدە” هێشتا ئەنجامی سێیەم رۆژی هەڵمەتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ناو بەناو نوێکارییەکانی ژمارەی دەستگیر کراوەکان بڵاودەکاتەوە.