ماکرۆن سەردانی بەغدا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكکۆماری فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنییەوە په‌یوه‌ندیی به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووە و باس لە ئامادەکارییەکانی ماکرۆن کراوە بۆ سەردانیکردنی عێراق.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، پرسه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ئابووری، كولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازی تاووتوێكراون، به‌تایبه‌ت دۆسیه‌ی كڕینی رادار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له كۆمپانیای تالیسی فه‌ره‌نسی، كه دوێنێ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراو و ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و سیستهمهوە، عێراق كۆنترۆڵی ته‌واوی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكات.
بە گوێرەی راگەینراوەکە، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ته‌واوكاری ئابووری و هاوكاری هه‌رێمایه‌تی و سه‌ردانی ماكرۆن به‌م نزیكانه بۆ به‌غدا كراوە، وێڕای ئاڵوگۆڕی دیدگاكان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، کە له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سوودانی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی له عێراق سه‌ره‌خۆشیی له ماكرۆن كردووە، كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی عێراقیدا به‌شدار بوو و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعشه‌وه كرانه ئامانج.