لە عەفرین نارنجۆکێکی دەستی لە ماڵێکدا تەتەقێتەوە 5 کەس برینداربوون

عەفرین-نۆرس پرێس

نارنجۆکێکی دەستی لە ماڵێکدا لە شاری عەفرین لە باکووری پارێزگەی حەلەب تەقیەوە و بەهۆیەوە 5 کەس برینداربوون کە منداڵێک و ژنێکیان تێدایە.

سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، “رۆژی سێشەممە چەند منداڵێک لە نێو شاری عەفرینی رۆژئاوایی کوردستان، نارنجۆکێکی دەستی دەدۆزنەوە، بۆ ماڵەوەی دەبەن، دواترە لە ماڵی یەکێک لە منداڵەککاندا دەتەقێتەوە”.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، لە تەقینەوەکەدا پێنج کەس برینداربوون، کە منداڵێک و ژنێکی تێدابووە، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری عەفرین و برینەکەیان مامناوەندبووە.

پاشماوەکانی شەری سوریا دەبنە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کە چەندین لایەنی شەری سوریا دەستیان بەسەردا گرتووە.