ئەمریکا یەکەم و چین دووەم، خاوەن ئابوریی گەورەن لە جیهاندا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمریکا و چین زیاد لە هەر وڵاتێکی دیکە بەرهەم و کاڵایان بە جیهاندا پەرش و بڵاوبوونەتەوە، ئێستا هەردوو وڵات لە گفتوگۆدان، بۆ زیاترکردنی هەماهەنگی نێوانیان، هەرچەندە مەترسییەک هەیە بۆ دوورکەتنەوەیان لە یەکتر لەئەگەری رێکنەکەوتنیان.

بەگوێرەی داتاکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەمریکا یەکەم و چین دووەم، خاوەنى گەورەترین ئابووریی جیهانن و لەساڵی 2022دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان نزیکبووەوە لە 700 ملیار دۆلار.

رەنگە لات سەیر بێت، بوترێت، پچڕانى پەیوەندییەکانى ئەمریکا و چین، قەیرانى گەورە لەجیهاندا دروستدەکات، بە تەنها ئەو دوو وڵاتە 40%ى ئابووری جیهان پێکدەهێنن.ظ

ئەمریکا لەساڵی 1960ەوە یەکەم ئابووریی گەورەی جیهانە و دەوڵەمەندترین وڵاتە و ئابووریی جیهان بەرێوەدەبات.

دەوڵەمەندی ئابووریی ئەمریکا پشتی بەستووە بە فرە سەرچاوەیی کەرتە ئابورییەکان، پارەدارکردن، خزمەتگوزاریی و تەکنەلۆژیا، سامانى سروشتى، ئامرازەکانی پەیوەندی، ئەلکترۆنی، لەکاتێکدا زۆرێک لە بەرهەمەکانی لە وڵاتەکەى خۆیدا بەگەڕدەخرێت، بۆ پاڵپشتی داهێنان، جگەلە ژێرخانی دەوڵەمەندی وڵاتەکە و ئاسانی کارکردن.

لەلایەکی دیکەوە، چین توانیویەتی لە 60 ساڵی ڕابردوودا لە پلەی چوارەم گەورەترین ئابووریی جیهانەوە، ببێتە دووەم گەورەترین ئابووریی جیهان.

تێکچوونی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و پەکین، زیانى گەورە بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت، بەجۆرێک بڕی بەرهەمهێنانی جیهانی کەمدەبێتەوە و بۆشایی گەورەش لە بازاڕى جیهانییدا دروستدەکات.