تاکۆ ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە بەشداریکردنی یانەکانی سعودیە لە چامپیۆنس لیگدا نەکراوە

ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس

یاسر میشال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعودیە ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە باس لە بەشداریكردنی یانەکانی سعودیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکرێت.

هەواڵێک سەبارەت بە دانوستانەکان لە لایەنی سعودیەوە وروژێنرابوو، بۆ بەشداریکردنی یانەکانی خولی ڕۆشن لە پاڵەوانێتی چامپیۆنس لیگی ئەوروپادا.

میشال لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەتی سعودی بڵاویکردەوە، رایگەیاند، بەشداریکردنی یانەکانی سعودیە لە چامپیۆنس لیگ تەنیا قسە و باسێکی میدیاییە.

لە کۆتاییدا رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ئەوروپا نەکراوە.

جێی ئاماژەیە یانەکانی خولی سعودیە سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی بە توانا بۆ ریزەكانی یانەكانیان، لە ماوەی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.