پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەندێک ناوچەی سوریا باران ببارێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە سوریا پێشبینی دەکات سبەی کەش و هەوا بە گشتی نیمچە هەور بێت و لە ڕۆژدا هەورەبروسکەی باران لە ناوچە کەناراویەکان هەبێت و لە هەندێک کاتیشدا باران ببارێت.

کەشناسی ڕایانگەیاندووە کە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کەش و هەوا لە شەواندا خۆش دەبێت لەگەڵ شێداری زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا، هەروەها هۆشداریش لە دروستبوونی تەم و مژ لەکاتژمێرەکانی سەرتای بەیانیدا لە دەڤەری ناوەڕاست و قەلەموون دراوە.

لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بارانبارینی بەخوڕ بەسەر ناوچە کەناراوەکان و هەندێک ناوچەی باکووری سوریا باریوە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی دوایر ڕەسلان 115 ملیم باریوە، درەکێش 109 ملیم، فەجلێت 90، هێلوو 88، بۆرمانا الشێخ 74، و بەنداوی سۆرانی 62 ملیم باران باریوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی