ژنێكی تەمەن 45 ساڵ بە سکێک نۆ منداڵی  تەندروستی پەیدابووە

هەولێر- نۆرس پرێس

ڕاپۆرتێكی تایبەتی كەناڵی 2 ئینتەرناشناڵ ئاشكرایكردووە، ژنێک بەناوی ئەنتۆنیا مادو ئۆبیانوجوی تەمەنی 45 ساڵ کە خەڵكی وڵاتی نەیجەرە و لە كامیرۆن نیشتەجێیە، بەسكێك نۆ مندالی هەبوو کە شەشیان كچن و سێش كوڕ و لەئێستادا دۆخی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.

ئەنتۆنیا مادو ئۆبیانوجو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی ناسراوی كامێرونی كەناڵ 2 ڕایگەیاندووە، چاوەڕوانی دوانە بووە ، سەری سوڕماوە كە كۆتاییەكەی بە نۆ منداڵ كۆتاییهاتووە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سۆنەرمان كردبوو، سەرەتا پێمان وابوو دوانەیە، بەڵام كاتێك كاتی منداڵبوون هات، بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو منداڵی بێ دوانەم هەبوو، ئەوە بە تەواوی چاوەڕوان نەكراو بوو.

ئەو ژنە پێزانینی خۆی بۆ خێرخوازان دەربڕی وڕایگەیاند، بەڕاستی دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو كەسانە بكەم كە ئێمەیان خستووەتە ناو نزاكانیانەوە، دەمەوێت دڵنیایان بكەمەوە كە هیچ شتێك لای خودا مەحاڵ نییە.

ئەمە دووەم ژنە كە ژمارەیەكی پێوانەیی لەو شێوەیە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکردووە، دوای ئەوەی ژنێکی مالیی بەناوی حەلیما سیسێ لە ساڵی 2021 نۆ مندالی هەبووە و خرایە ناو ڕیكۆردەكانی جیهانی گینس.