10 کۆمپانیای چینی لەبواری کارەبادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی عێراق

هەولێر – نۆرس پرێس

باڵیۆزخانەی چین لەبەغداد ئاشکرایکرد، لەگەڵ حکومەتى عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆ، بۆ بنیادنانی 10 وێستگەی  بەرهەمهێنانی کارەبا.

میدیا عێراقییەکان لە زاری راوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی چینەوە لە بەغداد بڵاویانکردەوە، لەئێستادا زیاتر لە 10 کۆمپانیای چینی لەبواری کارەبادا، لە گفتوگۆدان لەگەڵ لایەنی عێراق، بۆ بنیادنانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا، کە لەهەرە کۆمپانیا دیارەکانی چینن لەو بوارەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا چین، هاوکار و پشتیوانبووە، بۆ بەرهەمهێنانی بری 6200 میگاوات کارەبا، بۆ تۆری کارەبای نیشتمانی عێراق.

راوێژکاری بازرگانی باڵیۆزخانەی چین لە بەغداد، روونیشکردووەتەوە، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لەعێراق، نابێت تەنها کار لەسەر بنیادنانی وێستگەی کارەبا بکرێت، بەڵکو پێویستە تۆرەکانی گەیاندن و دابەشکردنی کارەباش چابکرێنەوە، چونکە ناتوانرێت بری کارەبای بەرهەمهاتوو بۆ تۆرەکانی کارەبا دابەشبکرێت، ئەگەر تۆری گواستنەوەی کارەبا چاکنەکرێتەوە.